زانکۆی هەڵەبجە: ئەو مامۆستایەی دوورخرایەوە بە نایاسایی پۆستی راگری کۆلێژی یاسای وەرگرتبوو

سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایەی کە رایگەیاندبوو گوایە هۆکاری دوورخستنەوەکەی جێبەجێنەکردنی کاری نایاسایی بووە، لە راستیدا بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان پۆستی راگری کۆلێژی یاسای وەرگرتبوو.

سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  پاش ئەوەی مامۆستایەک لە کۆلێژی یاسای زانکۆکەمان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە دەربارەی هۆکاری بەخشینی لە پۆستەکەی، کە گوایە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە کاری نایاسایی جێبەجێنەکردووە و پارێزەری یاسا بووە، بەڵام راستی ئەو بابەتە ئەوەیە کە ناوبراو بەدەر لە یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان، پۆستی راگری کۆلێژی یاسای وەرگرتووە.

باسی لەوەشکرد، بە گوێرەی نوسراوی دەستەی دەسپاکیی هەرێم، ژمارە (267) کە لە 12ی ئابی 2025، ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، تێیدا بەروونی ئاماژەدراوە بەوەی کە مامۆستای ناوبراو، کە پۆستی راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی هەڵەبجەی هەیە، بەدەر لە یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان ئەو پۆستەی پێدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرباری ئەوە، مامۆستای ناوبراو پێشێلی نوسراوی وەزارەتی کردووە، دوای ئەوەی مامۆستایەک لە کۆلێژی یاسا، مامەڵەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی پێشکەشدەکات، بەڵام مامەڵەکەی لە رێگەی هەڵسەنگاندنەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ دوادەخرێت، لە کاتێکدا ئەوە لە دەسەڵاتی راگردا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی: هەر حاجییەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی ڕەسمی وەربگرێت

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق کۆمەڵێک نووسینگەی دیاریکردووە تا حاجییان مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بە…
زیاتر ببینە

هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ زیانلێكه‌وتوانى لافاوه‌كه‌، گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنیان ده‌كرێت. په‌یامنێری تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کەردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share