هیمداد شاهین :نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان لە ڕوسـ.ـیا، سعودیە و قەتەڕ گرانترە

هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، “حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی وتووە، ئامادەین بەنزینتان بۆ بنێرین بە نرخی 450 دینار، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە و وتوویانە لەبری ئەوە ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتمان بدەنێ بۆ پێداویستیی ناوخۆ.”

دەشڵێت، “حکومەتی عێراق وتوویەتی دەبێت ئەو 50 هەزار بەرمیلە لە پێداویستیی ناوخۆدا بەکاربهێندرێت، بەڵام ڕۆژانە ئەو نەوتە گلدەدەنەوە کە لە مانگێکدا یەک ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دەکات و نرخەکەی سەروو 180 ملیار دینارە کە یەک لیتری نادەن بە هاوڵاتییان.”

هیمداد شاهین دەشڵێت، “بە کەیفی خۆیان ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی بەنزین لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکەن، بەجۆرێک ئێستا نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان گرانترە لە ئازەربایجان، ڕوسـ.ـیا، قەتەڕ، سعودیە و بەحرەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share