عەقید سەلام عەبدولخالق: ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون گەڕانەوە ماڵی خۆیان

بەرپرسێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون هەموویان گەڕانەوە ماڵی خۆیان.

عەقید سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر داوای بەرپرسانی پەروەردە ژمارەیەك لەو مامۆستایانە دەوامیان نەكردووە و بانگهێشتی ئاسایش كرابوون و هیچ كێشەیەكیان نەبووە و تەنها گفتوگۆیان لەگەڵدا كراوە.

وتیشی، “لە ئێستادا ئەو مامۆستایانەی ئەمڕۆ بانگهێشتی ئاسایش كرابوون، هەموویان گەڕانەوە ماڵی خۆیان كە ژمارەیان نزیكەی 12 مامۆستا بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەبەشداریی حەوت هەزار و 813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان…
Total
0
Share