لە دهۆك دەست بە پێدانی ژمارە بە ماتۆڕسكیلەكان دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ‏ڕووداوی نەخوازراو، بە پشتگیریی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، دەبێت ‏ماتۆڕسکیلەکان ژمارەیان بۆ بکرێت.‏

هاتوچۆی دهۆک لەبارەی هۆكاری تۆمارکردنیانەوە دەڵێت، “بەهۆی زۆربوونی ڕووداوی ‏دڵتەزێن بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە، دەبێت شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان سەردانی هاتوچۆی دهۆک ‏بکەن و سەرەتا و بەڵگەنامەی ماتۆڕسكیلەکانیان بهێنن، بۆ ئەوەی ژمارەیان بۆبکرێت”.‏

بە پێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، تا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەبێت هەموو ‏ماتۆڕسکیلێک تۆماربکرێت و ژمارەی بۆبکرێت، لەگەڵ ئەوەش ماتۆڕسکیلەکان پێویستە ‏بەفەرمی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمەوە هاوردەکرابن.‏

بەپێی ڕێنماییەکە، لەو بەروارەوە هەر ماتۆڕسكیلێک تۆمارنەکرێت، مامەڵەی لەگەڵدا ‏دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.‏

بابەتی پێشتر

ئیدارەی پاریس سان جێرمان لە پۆچتینۆ بێزارن

بابەتی دواتر

ڕەگەزگۆڕینی تێدایە.. لە كەنداو فیلمێكی سپیلبێرگ قەدەغەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان مەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان نەكەن بەهۆی ئەوەی…
Total
0
Share