كەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنێك دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە ژنێك کردبوو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دۆزرایەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری-یه‌وە دەستگیركرا. هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایلی‌ تۆمه‌تباردا.

تۆمەتبار (ب.خ.ر.) دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، “سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی: ئەگەر هاوڵاتییەک پارە نەدات کارەباکەی دەکوژێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نابێت بهێڵدرێت هاوڵاتی پارەی کارەبای لەسەر کۆببێتەوە و ئەگەر هاوڵاتییەک پارە نەدات، کارەباکەی…
Total
0
Share