وەهاب هەڵەبجەیی: وەك هەڵەبجەییەك و پاشان وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان و كوردستانییان دەكەم

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەڵێت “وەك هەڵەبجەییەك و دواتر وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان و كوردستانییان دەكەم بەبۆنەی دەنگ لەسەردان و تێپەڕینی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە”.

وتیشی، ” بەپێویستی دەزانم سوپاسی فراكسیۆنی سەوز بكەم كە لەسەرەتاوە ماندوونەناسانە كاریانكردن بۆ سەرپێخستن و تێپەڕاندنی پڕۆژەكە، هەروەها سوپاسی تەواوی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەم كە پشتیوان و پاڵپشتی پڕۆژەكە بوون”.

باسی لەوەش كردووە، گرنگە لەبیرمان نەچێت كە تێپەڕاندنی پڕۆژەكە و بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەنها قۆناغی یەكەمە و لێرە بەدواوە كاركردن پێی و خزمەتكردنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەك لە ئەستۆی حكومەتی عێراق و هەرێمە بەشێوەیەك كە لە ئاستی قوربانیدانی ئەم شارە و هاونیشتیمانییە دڵسۆزەكانیدا بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی…
Total
0
Share