عەلى زەیدى کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا هێنا

سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی هێنا بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و بە 48 ڕێککەوتنەوە دەگەڕێتەوە عێراق.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی X سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا نووسیویەتی، کۆتاییمان هێنا بە سەردانەکەمان بۆ ئەمریکا و دەگەڕێینەوە بەغدادی خۆشەویست، سوپاسی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ و سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەین بۆ پێشوازی و ڕێزگرتنیان.

دەشڵێت، پابەندبوونی حکومەتەکەمان بۆ پێشخستنی هاوبەشیی ئابوریی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی متمانە بە یەکتر و دیدگای هاوبەش بۆ داهاتوو، دووپاتدەکەینەوە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت ڕۆژی 13ی تەمموز، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی وەفدێکی باڵا بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت، لە سەردانەکەیدا زیاتر لە 30 دیداری لە زۆرێک لە بوارەکاندا ئەنجامدا، بڕیارە پاش واژووکردنی 48 ڕێککەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا بهێنێت و بگەڕێتەوە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share