یۆنامی بەنیازە پاش بەجێهێشتنی عێراق چی لە بارەگاکەی بکات؟

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی)، بەنیازە پاش بەجێهێشتنی عێراق، بارەگاکەی رادەستی حکومەتی وڵاتەکە بکات.

یۆنامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک بەڵگەنامەمان واژووکردووە بۆ رادەستکردنی بارەگای سەرەکییمان بە حکومەتی عێراق، بەغداد، ئەمەش پاش کۆتاییهاتنی ئەرکەکانمان لە عێراق.

باسی لەوەشکردووە، بۆ ماوەی چەند مانگێکی دیکەش لە عێراق درێژە بە کارەکانمان دەدەین، دواتر بەشێوازێکی دیکە پەیوەندی و هەماهەنگیمان لەگەڵ عێراقدا درێژەپێدەدەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێده‌كەن

دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێده‌كەن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share