تانکەرێک لەسەر ڕێگەی تاسڵوجە وەرگەڕا و گڕیگرت

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستیەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێک کە مەوادی پاککەرەوەی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگەی تاسڵوجە – سلێمانی وەرگەڕا و گڕیگرت.

ئاماژەی بەوەشدا، تانکەرەکە لە بەغدادەوە هاتووە و مەوادی پاککەرەوەی هەڵگرتووە، پێش ئەوەی بگاتە سەر ڕێگەی 100 مەتریی سلێمانی لەسەر ڕێگەی تاسڵوجە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

وتیشی، شۆفێری تانکەرەکە بەڕەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە، دۆخی تەندروستیی باشە و لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا زیاتر وتی، ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشی درۆنییەوە نەبووە، بەڵکو شۆفێری تانکەرەکە تێپەڕاندنی نایاسایی ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا وەرگەڕاوە. See

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: تۆڕی رووناکیی شەقامی سەرەکیی عەربەت-سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ” تۆڕی رووناکیی شەقامی سەرەکیی عەربەت-سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ماوەی…
Total
0
Share