بڕیاردرا و رۆژی شەممە بانك مووچە دابەشدەكات

هەردوو بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی و بانكی چەمچەماڵ لە چەمچەماڵ بڵاویانكردەوە كە رۆژی شەممە مووچە دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی مەڵكەندی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی شەممە دەرگای بانكی مەڵكەندی و سەرجەم بنكەكان كراوە دەبن بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی.

هاوكات بانكی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئەو خانەنشینانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتین و ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، رۆژی شەممە 15ی ئازار مووچەكانیان دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكەوێتە پشووی رەسمییەوە، بەڵام مووچەكانیان دابەشدەكرێت دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بانكی چەمچەماڵ بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەی هیچ ناوچەیەکی هەرێم ناگاتە 30 پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری بارانبارینێکی…
Total
0
Share