ئەو دوو گەنجەی لە ئاگرەکەی هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا بە ‘شەهیدی ژینگە’ ناسێندران

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بە بڕیارێک ئەو دوو گەنجەی لە ئاگرەکەی هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا، بە ‘شەهیدی ژینگە’ ناسێندران.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بە رەسمی ناساندنی ئاری موختار جەمال وەک ‘شەهید’ و بڕینەوەی مووچەیەکی شایستە بۆ بنەماڵە سەربەرزەکەی.
وتیشی، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید محەمەد شێخ حەیدەر، پێشنیازکرا ناوی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ بگۆڕدرێت بۆ بنکەی پۆلیسی ‘شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر’.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ رەزامەندی درا لەسەر سەرجەم داواکارییەکان و ناوی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ گۆڕدرا بۆ بنکەی پۆلیسی ‘شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر’ و شەهید ئاریش بە رەسمی وەک شەهید ناسێندرا و باخچەیەک بە ناویەوە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس
“فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم”

بە چەند رۆژێكی كەم پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، میدیایەكی جیهانی بڕیارێكی دادگای پاریس تایبەت بە هەناردە…
Total
0
Share