عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ کێشەیەکیان لە بەرهەمهێنانی غازی ماڵان نییە و بڕێکی باشیان پاشەکەوت کردووە.
وتیشی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکانی قائیمقامیەت بڕیاریانداوە لە سبەینێوە دابەشکردنی غاز لە سنووری شاری سلێمانی، هاوشێوەی ڕابردوو ببێتەوە بە فۆڕمی خۆراک و مۆرەکەش لە شینەوە دەبێت بە سوور، بۆ ئەوەی بزانن کێ وەریگرتووە و کێ وەرینەگرتووە.
عومەر عەبدوڵا ڕوونیشیکردەوە، یەدەگی غازی ماڵان باشە و هیچ کێشەیەکیان لەو ڕووەوە نییە، هەموو ئەو بەنزینخانانەی کە غاز دابەشدەکەن، غازی پێویستیان هەیە و ئەوەشی دایخستبێت ناچارکراوە بە کردنەوە و پێدانی غاز بە هاوڵاتییان.