كاربەدەستێكی دهۆك بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیركراوە

نزار بامەڕنی بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی دهۆكی كۆچ و كۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیركراوە.

ماوەی مانگێكە نزار بامەڕنی بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی دهۆكی كۆچ و كۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی دهۆكەوە دەستگیركراوە و لە گرتووخانەی چاكسازیی گەورانی دهۆك دەستبەسەرە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ئەو كاربەدەستە تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە گەندەڵی، كە بریتییە لە ئەنجامدانی گرێبەستی كڕینی ئامێری سپلیت بۆ فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە و وەرگرتنی پارەكەی بەبێ ئەوەی هیچ ئامێرێك بكڕێت.

وتیشی، تۆمەتێكی تری سەر ئەو كاربەدەستە، وەرگرتنی پارەیە لە ڕێكخراوە خێرخوازی و مرۆییەكان بۆ كڕینی ژمارەیەك موەلیدەی كارەبا بۆ كامپەكانی ئاوارەكان، بەڵام موەلیدەكان بۆ كامپەكان دابیننەكراون، وەك ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بە مەرجی ئاشكرانەكردنی ناوەكەی قسەی بۆ ئێستا كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن: رەچاوی دۆخی دەروونیی خەڵک بکەن و هەواڵی نادروست بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم، لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، گشتاندنێکی ئاراستەی سه‌رجه‌م دەزگاکانی راگەیاندن کرد. وەزارەتەکە…
Total
0
Share