پۆلیسی گەرمیان: کارگوزارێک لە کاتی کارکردن سەقف بەسەریدا کەوت و گـ.ـیانیلەدەستدا

کاروگوزارێک کە خاوەنی چوار منداڵە، لە کاتی کارکردن سەقف بەسەریدا کەوت و گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای ڕزگاری، کەسێک بەناوی (بەکر حەمەعەلی)، کە لەدایکبووی ساڵی 1980یە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شـ.ـەهید هەژار لە کەلار، بە وتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو لەکاتی کارکردندا سەقفی دوکانێک بەسەریدا کەوتووە، دوای ئەنجامدانی چارەسەری پێویست بۆ ناوبراو، دواتر بەهۆی سەختیی بـ.ـرینەکەیەوە، گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو کارگوزاری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان بووە و خاوەنی چوار منداڵە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share