وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: گرانبوونی نرخی تەماتە کاتییە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، “گرانبوونی نرخی تەماتە کاتییە و چارەسەردەکرێت”.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، “هاوردەکردنی تەماتە تاوەکو مانگی شەش قەدەغەیە، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هەماهەنگیمان هەیە و بە یەک پاکێج کاردەکەین، بۆ ئەوەی تەماتەی عێراق لە هەرێمی کوردستان ساغ ببێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “بەپێی رۆژژمێری کشتوکاڵی لەگەڵ عێراق رێککەوتووین، لەکاتی پێگەیشتنی تەماتەی عێراق ئێمە هاوردەکردن رادەگرین، کاتێک تەماتەی هەرێمی کوردستانیش پێگەیشت بۆ ساغبوونەوەی لەبازاڕدا، عێراق هاوردەکردنی تەماتە رادەگرێت، تاوەکو لە عێراق بە بازاڕ بکرێت”.

وتیشی، “گرانبوونی نرخی تەماتە کاتییە، لێکۆڵینەوە دەکەین و چارەسەردەکرێت”.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی یەک کیلۆ تەماتە لە عەلوەکانی هەرێم هەزار دیناری تێپەڕاند و گەیشتە هەزار و100 دینار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share