شارەوانیی کەلار: لە قۆناغى دووەمى دابەشکردنى زەوی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی ناحیەکان بڕیاردەدەین

شارەوانیی کەلار ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغى دووەمى دابەشکردنى زەوی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی ناحیەکان بڕیاردەدەین و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە لێکۆڵینەوەدان لە پرسەکە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ناحیەکان داواکارییان پێشکەشکرد بۆ ئەوەی زەوییان لە کەلار پێ بدرێت، لەسەر داواکاری ئەوان، ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لێکۆڵینەوەیان لە بابەتەکە کرا.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی شارەوانیی کەلاردا هاتووە، بڕیاردرا لە قۆناغی دووەمی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی، چارەسەری گونجاو بۆ ئەو بابەتە بکرێت، بە جۆرێک کە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و خانەنشینانی ناحیەکاندا بێت و ئەوانیش لە پڕۆسەکە سوودمەند بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانا…
Total
0
Share