تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ دۆزرایەوە

دوای 16 رۆژ لە خنکانی، تەرمی منداڵە تەمەن دوو ساڵانەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ دۆزرایەوە.

بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەرمی ئەو منداڵەی 16 رۆژ پێش ئێستا لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنکا، دۆزرایەوە.

ئەو منداڵە ناوی (دارین گەیلان)ە، رۆژی 7ی تەمموزی 2024 لە هاوینەهەواری بێخاڵ لە باوەشی باوکی کەوتە نێوئاو و خنکا.

خانەوادەی منداڵەکە دانیشتووی شاری هەولێرن بە مەبەستی گەشت روویان لە ناوچەکە کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری قەزای ماوەت دەستگیرا بەسەر ژمارەی داری سروشتی بڕاوەدا كە سەرپێچیكاران نادیاربوون

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری قەزای ماوەت دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری سروشتی بڕاوەدا كە سەرپێچیكاران…
Total
0
Share