پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەقەزای سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک بەناوی هاوکاریکردن و یارمەتیدانی چووەتە ماڵەکەی، دواتر لەڕێگەی خواردنەوە سکاڵاکاری بێهش کردووە و مۆبایلەکەی بردووە”.
باسلەوەشدەکات، “پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت”.
ئاماژە بەوەشدەکات، “تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.