هەولێر.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس مردن

ئەمشەو لەسەر ڕێگای هەولێر – کەرکوک و بە دیاریكراوی لە نزیک مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر، ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویدا.

فازڵ حاجی، بەڕوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی ڕوداوەكەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە.”

ڕوونیشیكردەوە، “روداوەکە کاتژمێر8:45 خولەكی ئەمشەو لەسەر شەقامی هەولێر- کەرکوک لە نزیک مزگەوتی رەشاد ڕویداوە و ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا یارس بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دوای ئەوەی لە بەرزەپردەکەوە هاتووەتە خوارەوە، دوورگەی ناوەندیی شەقامەكەی تێپەڕاندووە و لە سایدی بەرامبەر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێكی تری یارس-دا.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە “بەهۆی ڕوداوەكەوە چوار كەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبیلەكە بوون، گیانیان لەدەستدا و زیانێکی مادیی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەكان و شەقامەكە کەوت.”

 

بابەتی پێشتر

حەلبوسی: تا بودجە پەسەند نەكرێت پەرلەمان پشوو وەرناگرێت

بابەتی دواتر

ڕۆب واڵەر، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم سەردانی مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت بۆ مووچەی مانگی حەوت ئەگەر كێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دروستنەبێت بەغداد…
Total
0
Share