دوای 24 کاتژمێر سێ گەشتیاری عەرەب ڕزگارکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی 3 سێ گەشتیاری بەڕەچەڵەک عەرەب و دانیشتووی خوارووی عێراق سەردانی ناوچەی کرپچنەی ناحیەی سەنگاو دەکەن، بەهۆی نەشارەزاییان لە چیای سەگرمە ڕێگە هەڵەدەکەن و ناتوانن بگەڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش زانینی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی هاوبەشی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو بە هاوبەشی لەگەڵ بەرگریی شارستانیی سەنگاو گەڕان و پشکنینیان لە چیای سەگرمە دەستپێکرد.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای 24 کاتژمێر گیرخواردنیان، تواندرا گەشتیارەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ ئاوەدانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاكیی هەرێم: زیاتر لە 11 ملیار دینارمان گەڕاندەوە بۆ خەزێنەی گشتی

بەڕێوبەرایەتیی لێكۆڵینەوەكانی سلێمانی سەربە دەستەی دەستپاكیی هەرێم، “زیاتر لە 11 ملیار دیناریان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share