لە سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سنووری گەرمیان پشوو راگەیەندرا

لە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی سنووری گەرمیان سبەینێ پشووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش راوێژ له‌گه‌ڵ جەلال شێخ نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بەهۆی خراپیی كه‌شوهه‌واو و له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانمان بۆ ئه‌وه‌ی لە مه‌ترسی بەدوور بن بڕیارماندا سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و نا حکومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکەمان پشووی رەسمی بێت.

باس لەوەشدەکات، ئەم پشووە خوێندکارانی دەرەکی تەمهیدی (بەرایی) پۆلی 12ی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ناگرێتەوە  و سبەینێ بەپێی خشتەی راگەیەندراو تاقیکردنەوەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕێی نووسراوی خەرجکردنی مووچەین

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکبارانكردنی كۆرمۆر

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “پێویستە…
Total
0
Share