ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە دەروازەی قەڵادزێ، چەند کەسێک بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، کە بریتین لە گەنجێک بە ناوی “ڕەوەز محەمەد” و ژنێکی دووگیان کە خەسووی برایەکی ڕەوەز بووە.

هاوکات دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ سلێمانی ڕەوانەکراوە و ئەوەی دیکەیان، بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە لەژێر نەشتەرگەریدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاری…
Total
0
Share