وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی بۆ پڕۆژەیەك تەرخانكرد

وەزارەتی دارایی هەرێم كێشەی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی ڕێگای دووسایدی كەلار – دەربەندیخان چارەسەردەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری وەزیری دارایی نزیكەی 670 ملیۆن دینار بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی ڕێگای كەلار – دەربەندیخان خەرجدەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی نووسراوی ژمارە 42 كە لە 30ی ئەم مانگە لەلایەن گەنجینەی دووی سلێمانیەوە بڕیاری خەرجكردنی بڕی 669 ملیۆن و 233 هەزار دینار لەسەر هەژماری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە بۆ سەر هەژماری كۆمپانیای بێشكان جێبەجێكاری پرۆژەی دووسایدكردنی رێگای كەلار – دەربەندیخان دەرچووە، لە پێناو بەردەوامی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌…
Total
0
Share