دوا مۆڵەت بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر هێڵی ئاوی دووکان دیاریکرا

لەسەر ڕاسپارەی قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاوی قەزاکە و بە هاوکاریی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، هەڵمەتێکی ئاگادارکردنەوە ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی زیادەڕۆییان کردووەتە سەر هێڵی گشتیی ئاوی (دوکان _ سلێمانی)، ئاگادارکرانەوە کە پێویستە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە (12/7) زیادەڕۆییەکان لاببەن.

ڕاشیگەیاند، هەر کەسێک لە وادەی دیاریکراودا زیادەڕۆییەکان لانەبات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب سەرجەم کارەکانی راگرت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەی حەلەبی کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە فڕۆکەخانەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی راگرتووە. بەپێی ئاژانسی سانای سوری،…
Total
0
Share