هەولێر.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا 800 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە خەڵک وەرگرتبوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیردووە کە بە فێڵ بڕی 800 هەزار دۆلار (80 دەفتەر دۆلار)ی لە خەڵک وەرگرتووە، تۆمەتبارەکە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراوبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی باداوە دەستگیرکراوە و پێشتر بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبووە.

تۆمەتبارەکە ناوی (ز. ا. ر)ە و سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەبووە لە هەمان ئەو بنکەیەی دەستگیرکراوە.

سەبارەت بە تۆمەتی دەستگیرکردنەکەی هاتووە، ئەو تۆمەتبارە بە فێڵکردن لە سێ هاوڵاتی 800 هەزار دۆلاری لێوەرگرتوون و ئێستا بەپێی ئەو ماددە یاساییەی داواکرابوو، ڕاگیراوە.

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكان: "شانەیەكی مەترسیداری داعش" دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سەدر: پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ ئێمە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share