وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە داهات و خەرجی لە هەرێمی کوردستانە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە داهات و خەرجییەکانی سێ مانگی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستانن.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، وەفدەکە چەند ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی وەزارەتی دارایی هەرێم پێکەوە ڕاپۆرتێکی هاوبەش بەرزدەکەنەوە و تێبینی خۆیان دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام ڕایدەگەیەنن، داهاتی نانەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، هەروەها بانگهێشتی وەزارەتی داراییان کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لەم پرسە، خۆیان بێن و وردبینی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share