دانە گاز: ساڵی ڕابردوو کارەکانمان لە هەرێمی کوردستان 32 ملیۆن دۆلار قازانجی زیادکردووە

کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات ڕایگەیاند کە کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020دا وایکردووە کە بڕی 32 ملیۆن دۆلار بچێتە سەر قازانجی ساڵانەیان.

کۆمپانیان دانە گازی سەربە هاوپەیمانیی کۆمپانیاکانی بێرل پترۆلیۆم ڕایگەیاند، کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان 32 ملیۆن دۆلار قازانجی ساڵانەی زیادکرووە، لەگەڵ ئەوەی کارەکانی کۆمپانیاکە لە 2020دا بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە کەمتر چالاکبووە و قازانجی سەرەکی کۆمپانیاکە بەپێچەوانەوە بووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دانە گازدا هاتووە، “تێکڕای بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2020دا 63.200 بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا کە بەڕێژەی %5 بەرهەمهێنانی کەمیکردووە  بەراورد بە ساڵی 2019 کە تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە 66.300 بەرمیل نەوت بووە”.

دانە گاز دەڵێت، “تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2020دا لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %2 بەرزبووەتەوە و ڕۆژانە 32.265 بەرمیل نەوت بووە، ئەمەش توانیوییەتی کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و قازانج لە وڵاتی میسر کەمبکاتەوە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە بەڕێژەی %8 کەمی کردووە و گەیشتووەتە 30.300 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە ئەنجامی کمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ناوەندی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2020دا بەڕێژەی %2 بەرزبووەتەوە و تێکڕای بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 63.600 بەرمیل نەوت، لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە بەڕێژەی %9 زیادیکردووە بە تێکڕای 33.250 بەرمیل نەوت لە هەمان ماوەدا، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە، “هاوپەیمانیی بێرل پترۆلیۆم بەردەوامە لە هێڵی چارەسەرکردنی گاز لە هەرێمی کوردستان و کۆتاییهاتنی پرۆژەکە لە کاتێکی کەمدا کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا دەتوانێت بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز بەرهەمدەهێنێت، هەروەها کۆمپانیاکە کاردەکات بۆئەوەی پلانێک دابنێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو ماوە زەمەنییەی بۆ پرۆژەکە دانراوە”.

بابەتی پێشتر

چین و هیندستان لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان ڕێككەوتن

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێم بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share