بەریتانیا لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانەوە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ عێراق دەکات

حکومەتی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ عێراق لەبارەی پەنابەرانەوە دا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دان جارفێس وەزیری ناوخۆی بەریتانیا واژووی لەسەر رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ عێراق کردووە، تایبەت بە گەڕاندنەوەی پەنابەرانی نایاسایی عێراقی لەو وڵاتە.

بەپێی رێککەوتنەکە، بەریتانیا ئەو پەنابەرە عێراقییانە رەوانە دەکاتەوە کە بە رێگای نایاسایی گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە و مافی مانەوەیان نییە.

لە ساڵی رابردووەوە ئەمە دووەمین رێککەوتنە لەنێوان هەردوو وڵات لەبارەی کۆچبەرانی نایاسایی واژوو بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی رادەستکردنی داواکراوێک بە کوەیت لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی رادەستکردنەوەی سلێمانی خالیدی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی کوەیت بە وڵاتەکەی لێپرسینەوە…
Total
0
Share