شارەزایوکی بواری دراو ڕایدەگەیەنێت، بوونی ئەو ڕێژە زۆرە لە تمەنی نەقدی لە هەرێمی کوردستان کێشەی مەترسیدار دروستدەکات.
محەمەد تەوەقوع، شارەزای بواری دراوەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، زۆربوونی ڕێژەی تمەنی نەقدی، کە بازرگانی پێوە ناکرێت، جێگەی ترسە و لە داهاتوودا مەترسییەکی گەورە دروستدەکات، چونکە بەهۆی زۆربوونی ڕێژەکەیەوە وای لێدێت نەزانین چی لێبکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان تا دینار بەهێزتربێت بۆ ئێمە باشترە، چونکە ئێمە هیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمیی دۆلارمان نییە تاوەکو ببێتە داهات بۆمان.