زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە شەقڵاوە و حاجی ئۆمەران باریوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، زۆرترین بڕی بارانبارین لە شەقڵاوە و حاجی ئۆمەران باریوە بە 16 ملیم.

بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە، (سلێمانی 0.1 ملیم، هەولێر 6 ملیم، دهۆک 0.1 ملیم، کەرکوک 1 ملیم، هەڵەبجە 11.6 ملیم، سۆران 12.6 ملیم، سەیدسادق 4.9 ملیم، رانیە 9.8 ملیم، چوارقوڕنە 1.9 ملیم، کۆیە 2.6 ملیم، ئاکرێ 6 ملیم، کەلار 5.6 ملیم).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشیندەكرێن 12 مووچەیان پێدەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشیندەكرێن 12 مووچەیان پێدەدرێت. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share