د. نەرمین مەعروف: دواکەوتنی پەسەندکردنی خشتەی بودجە کاریگەری لەسەر مووچە نابێت

د. نەرمین مەعروف رایگەیاند، دواکەوتنی پەسەندکردنی خشتەی بودجەی 2025 لە ئەنجومەنی نوێنەران کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا خشتەی بودجەی 2025 لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە بە مەبەستی پەسەندکردنی، بەشێکی پەیوەندی بە رێککارەکانی وەزارەتی داراییەوە هەیە، بەشێکی دیکەشی پەیوەندی بە هەمواری یاسای بودجەوە هەیە.

جەختیشیکردەوە، دواکەوتنی ناردنی خشتەی بودجە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت، چونکە هیچ ساڵێک بودجە لە کاتی خۆیدا ناگاتە پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەن کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتی کرد و لەلایەن ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتیی ئیماراتەوە پێشوازی…
Total
0
Share