وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەرێمی كوردستان

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەزیری بەرگریی توركیا و سوپاسالاری ئەو وڵاتە بە سەردانێك گەیشتنە هەولێری پایتەخت.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە یەشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا و مەتین گوراك، سوپاسالاری توركیا، بە سەردانێك گەیشتنە هەولێری پایتەخت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەرپرسانی توركیا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتەوە پێشوازیان لێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەریی بەنداوەکان: بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە

بەڕێوەبەریی بەنداوەکانی هەرێم دەربارەی کەمبوونەوەی ئاو رایگەیاند، “بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە”. رەحمان خانی، بەڕێوەبەریی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی…
Total
0
Share