گەنجێک لەناو مەلەوانگەی باخەکەیاندا خنـ.ـکا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، گەنجێک لەناو مەلەوانگەی باخەکەیاندا خنـ.ـکا و بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی گەیەندراوەتەوە پزیشکی دادی کەلار.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە قەزای ڕزگاری تـ.ـەرمی گەنجێک کە لەدایکبووی ساڵی 2007ە و دانیشتووی کەلارە، هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار، کە بەهۆی خـ.ـنکان لە ئاودا گـ.ـیانیلەدەستدابوو، بە وتەی کەسوکاری ناوبراو لە نزیک قەزای ڕزگاری لەنێو باخەکەی خۆیان لە مەلەوانگە مەلەی کردووە و لە ئەنجامدا خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری، تـ.ـەرمەکەی لە پزیشکی دادی قەزای کەلارە و پۆلیس لەبارەی چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە رێگای خەباتی پەرلەمانی و دەنگەكانمانەوە كار بۆ بەدەستهێنانی مافی كۆمەڵانی خەڵك دەكەین

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێستا لەڕێگای خەباتی پەرلەمانی و…
Total
0
Share