سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران: ئەو بڕەی بۆ مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاریکراوە زۆر کەمە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران ئاشکرایدەکات، پێویستە پەرلەمان کوردستان پاش کارابوونەوە، ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات کە بۆ خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دانراوە.

دەروون ڕزگار، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 500 هەزار دینار، دڵخۆشی کردین، یەکێک لە مەرجەکانی بڕیارەکەش ئەوەیە کە دەبێت ئەو کرێکارە تەمەنی لە سەروو 60 ساڵەوە بێت.

وتیشی، بەڵام ئەگەر ڕاستگۆبین، ئەو بڕە پارەیەی دیاریکراوە زۆر کەمە، هەر کرێکارێک کە دەگاتە ئەو تەمەنە و خانەنشین دەبێت، بڕواناکەین بتوانێت بەو بڕە پارەیە ژیانی خێزانەکەی دابین بکات و پێویستە پەرلەمانی کوردستان پاش کاراکردنەوەی، یەکەم کاری زیادکردنی ئەو بڕە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردن لەنێوان گەڕەكە هەژارنشین و دەوڵەمەندنشینەكاندا جیاوازیی هەیە

لە شاری هەولێر، بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازیی هەیە، گەڕەكە هەژارنشینەكان لەنێو گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردندان،…
Total
0
Share