تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ماڵان وەرگەڕا

ئەمڕۆ لە سنووری قەزای کۆیە، تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی سپی بۆ ماڵان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە تانکەرێکی تایبەت بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لەسەر رێگەی هەولێر-کۆیە وەرگەڕا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە گیانیلەدەستداوە و سەرنشینێکیشی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیکرد، “شۆفێری تانکەرەکە بەنیازبووە ئەو بڕە نەوتەی پێیبووە، لەناو شاری کۆیە دابەشیبکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share