بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری دادوەری باری کەسێتیی کەلار، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لەبەرامبەر بڕێک پارە، تەڵاقی نێوان دوو هاوسەری چاککردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، کەسەکە بە وتەی خۆی کارمەندی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی گەرمیانە و بڕێک پارەی لەبەرامبەر ئەو کارەدا لە دوو هاوسەرەکە وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا،لە ئێستادا بەگوێرەی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراق پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ هەڵدراوەتەوە و ئاڕاستەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار کراوە.