ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بە ڕەسمیی واژوودەکرێت.
سالار سەرحەد، ئەندامی لیژنەی باڵای گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، 2ـی تەمموزی 2026، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بە ڕەسمی واژوودەکرێت.
هاوکات شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ یەکێتی ناوی ‘هاوسەنگی و بووژانەوەیە’.