بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و سەرۆکی یەکێتی وتی، لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ ئەوەبوو جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەهێز کە لەسەر بنەمای دادپەروەری ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت و هاوسەنگی و گیانی پێکەوەیی بپارێزێت و دەبێت هەموو لایەنەکان مافیان پارێزراو بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: سەرما و بەفربارینی زستانی داهاتوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو باشتردەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، وەرزی زستانی داهاتوو، بەتایبەت له رووی سەرما و بەفربارینەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، باشتردەبێت.…
Total
0
Share