وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناجێگیریی بەهای دینار بەهۆی هەندێک دەنگۆی ناڕاستەوە بوو.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، بەهۆی هەندێک دەنگۆی ناڕاستەوە بووە، بەڵام بانکی ناوەندیی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە دەربارەی گۆڕینی بەهای دینار لە ئارادابوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە سیستمی ئەسیکۆدا بەردەوامە، لە ڕابردووشدا ڕەشنووسێکیان لەبارەی سیستمەکەوە واژووکرد، ئەگەر بە تەواوی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکان جێبەجێبکرێت، دۆخی دینار باشتر دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەین کە ئەم هەفتەیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزببێتەوە.