لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد دەنێردرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئامادەكارییەكان بۆ لیستی مووچەی مانگی دوو دەستیپێكردووە كە بە سیستمی پەیڕۆڵە و فەرمانگەكان ئامادەی دەكەن و دەنێردرێت بۆ گەنجینەكان و دواتر ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد بنێردرێت كە گۆڕانكاری لە لیستەكەدا ناكرێت و لیستی مووچەی مانگی یەك كراوەتە بنەما.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە ناردنی لیستەكە بەغداد تەموویلی مووچە بۆ هەرێم دەكات، لەسەر ئەو بنەمایەی كە لیستی مووچەی مانگی دوو هاوشێوەی مانگی یەك بێت و گۆڕانكاری تێدا نەكرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان…
Total
0
Share