نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان بە نیو تۆن لەو ماددانەوە دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە نیو تۆن ماددەی هۆشبەری پێبووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، “دوای دەرچوونی فەرمانێک لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە لە ئاسایش، تیمی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کوردستان، توانیویانە، لە سەرەتای مانگی ئابدا سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای دۆهوک دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو تۆمەتبارانە ئەندامی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکانن، هەروەها زانیاری تەواویان لەسەر ژمارەیەک دوکانی دەرمان لە ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکراکردووە”.

هەروەها دەڵێت، “دوای هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای دژەتیرۆر لە کوردستان و دەزگای دژەتیرۆری فیدراڵی جگە لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایش لە قایمقامیەتی دهۆک پێکهێنرا و سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، هەروەها  دەستگیرا بەسەر 236 کیلۆ حەبی کاپتاگۆن، 35 کیلۆگرام ماددەی ئەفیونی هۆشبەر.

بەڕێوبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، “بەهەمان ئۆپەراسیۆن، شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا و شاری ڕەمادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران و 216 کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆن و 15 کیلۆگرام تلیاکی دەستیانبەسەرداگیرا.

روونیشیکردەوە، “سەرچاوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەم باندە نێودەوڵەتییە مەترسیدارە لە وڵاتانی دراوسێوەیە بەرەو هەرێمی کوردستان و عێراق هێنراوە، بەنیازبوون لەوێشەوە بۆ وڵاتانی کەنداوی رەوانەبکەن”.

بابەتی پێشتر

هەندێک خووی سادەی رۆژانەمان کە دەبنەهۆی بەهەدەردانی پارەکانمان

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ پاركی هەواری شار چاكدەكرێت و كامێرای تیژڕەوی لێ دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share