جەبار گۆران: هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نییە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی نابەرپرسانە قسە لەسەر بابەتە ئابورییەکان دەکەن، هۆکارێکن بۆ ناجێگیری بەهای دینار.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هیچ شێوەیەک مەترسی لەسەر بەهای دیناری عێراقی نییە، چونکە دۆخی سیاسی ناوچەکە سەقامگیرە و ئەمریکا و ئێـ.ـران زۆر نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایی، هەروەها گەرووی هورمز کراوەتەوە و عێراقیش لە هەوڵدایە دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت زیاتر بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق یەدەگێکی زۆری دراو و زێڕی هەیە و دوورە لە هێڵی سوورەوە، هۆکارەکانی دروستبوونی ناجێگیریش لە بەهای دیناردا تەنیا هۆکاری تەکنیکین، هۆکارێکی دیکەی ئەم ناجێگیرییە ئەو کەسانەن کە بە شێوەیەکی نابەرپرسانە قسە لەسەر بابەتە ئابورییەکان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان چیرۆکی تراژیدیی رووداوەکانی هاتوچۆی رێگای شارەکە دەگێڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە زاری کارمەندێکی ئێشکگرییەوە چیرۆکە تراژیدییەکانی رۆژانەی سەر…
Total
0
Share