بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە سنووری دهۆک روویدا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر لە سنووری دهۆک روویداوە و هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک لەسەر سنووری نێوان عێراق و تورکیا و لە سنووری دهۆک و بەدیاریکراوی لەدووری 30 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی ئامێدیی دهۆک روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە 4.5 پلە بووە و لە کاتژمێر 7:36 خولەکی بەیانی روویداوە و لە قوڵیی 10کیلۆمەتر بووە، بە گوێرەی زانیارییەکان لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی تۆمارنەکراوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لە هەولێر و ئامادەی ھەموو ‏پشتیوانییەکین

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی لافاوەكەی هەولێر و كەوتنەوەی قوربانی بڵاوكردەوە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتی…
Total
0
Share