پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک وەڵامی تاقیکردنەوەکانی بەدڵ نەبووە لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەب، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی، لە یەکێک لە وانەکان وەڵامەکانی بەدڵ نەبووە، دۆخی دەروونیی تێکچووە. پاش ئەوە لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، کەسوکاری ئەو گەنجە سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداریان کردینەوە، کە کوڕەکەیان بە ناوی (ئیبراهیم یاسین ئیسماعیل) لەدایکبووی ساڵی 1996، بەیانیی ئەمڕۆ لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی سیروان لە قەزای کەلار، دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواچوون کردووە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات، “هەرکەس زانیاریی لەسەر ناوبراو هەبوو، لە ڕێگەی ژمارە 104ـوە پۆلیس ئاگاداربکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share