شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەم شەپۆلی گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و چەقی گەرماکە لە سێ ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە مەودای 19ی حوزەیران بۆ 24ی حوزەیرانی 2026، یەکەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەشکرد، شەپۆلەکە بەشێوەیەکی سەرەکیی کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر ناوچەکانی گەرمیان، هەولێر و کەرکوک دەبێت، لە هەندێک کاتدا بە هۆکاری بەرزی تیشکی سەروو بنەوشەیی و بەرزی ڕادەی شێ لە هەوادا، هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت.