شارەوانیی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاریدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی ئیفرازكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا و جەخت لە تەواوكردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوكردنی رێكارەكانی ئیفرازكردی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جەخت لە خێراكردنی پڕۆسەی ئیفرازكردنی زەوییەكان، ئامادەكردن و دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوكردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
Total
0
Share