بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند

لە دژی دواکەوتنی پێدانی مووچەکانیان بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستیان لەکار هەڵگرتووە و جەختدەکەنەوە تا مووچەکانیان پێنەدرێت ناچنەوە سەر کارەکانیان.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا بەهۆی بایکۆتی ئەو کارمەندانەوە مامەڵەی هاوڵاتییان لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share