سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: وەک یەکەم زانکۆی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی ئایزۆمان بەدەستهێنا

زانکۆی سلێمانی وەک یەکەم زانکۆی سلێمانی بڕوانامەیەکی گرنگی لەسەر ئاستی کارگێڕیدا بەدەستهێنا.

د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، زانکۆی سلێمانی توانیویەتی بڕوانامەیەکی گرنگ لە بواری کارگێڕی و ستاندارددا بەدەستبهێنێت، کە بڕوانامەی (ئایزۆی نێودەوڵەتی)یە، ئەمەش زانکۆی سلێمانی دەکات بە یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە ببێتە خاوەنی ئەم بڕوانامەی گرنگە جیهانییە لە بواری کارگێڕیدا.

وتیشی، بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە بەرهەمی ڕۆژێک و دوو ڕۆژ نییە، بەرهەمی چەندین ساڵ هەوڵدانە، هەروەها ئەم بڕوانامە کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر پلەبەندیی زانکۆی سلێمانی و بەرەوپێشچوونی زیاتری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
Total
0
Share