تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیمی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بۆ ئازادکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی، ڕایگەیاندووە، “سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان”.

لە ڕاگەیەندراوێ نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە، “بافڵ جەلال تاڵەبانی تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی ڕاسپاردووە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بە کەفالەت تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات”.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی ڕۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو پایتەختی ڕۆشنبیری جێگەیەکە بۆ ڕێزگرتن لە ڕەخنە و ئازادییەکانی ڕۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: داوادەکەم یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بێت

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، داوادەکەم یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بێت. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە،…
Total
0
Share