بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی حسێن محەمەد سەڵاحەدین، برای سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی کـ.ـۆچی دوایی حسێن بەهائەدین، برای سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمنیداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، بەڕێز، مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامیی كوردستان، هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی مامۆستا حسێنی برای بەڕێزتان، دڵگران و غەمباری کردین، بۆ ئەم غەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند، لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كـ.ـۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.